رۆحانی پشتیوانی كازمی لە كۆنتڕۆڵكردنی چەكدا دەكات

مستەفا كازمی و حەسەن رۆحانی لە تاران

سەرۆكی ئێران پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چەك و گروپەكانی دەرەوەی یاسا لە عێراق نیشاندەدات، لە پەیامێكدا كە وەزیرێكی ئێرانی گەیاندویەتییە مستەفا كازمی.

پەیامەكەی حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران لەلایەن رەزا ئەردكانیان، وەزیری وزەی ئەو وڵاتەوە گەیەندراوەتەوە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و تیایدا جەخت لەسەر پشتیوانی تاران بۆ ئەو هەنگاوە ئەمنییانە دەردەبڕێت كە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی چەكی دەرەوەی یاسا گیراوەتەوەبەر، لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی گروپە چەكدارییە نایاساییەكان و سەپاندنی ئارامی و ئاسایش لە سەرتاسەری عێراق.

بەرپرسە ئێرانییەكە خواستی رۆحانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش دوپاتكردووەتەوە، جگە لە پەیمانێكی حكومەتی تاران تایبەت بەپەلە هەناردەكردنەوەی غاز، كە بەمدواییە بەهۆی كێشەی هونەرییەوە وەستابوو.

پەیامەكەی تاران لەكاتێكدایە بەمدواییە بارگرژییەك لەنێوان ژمارەیەك لە گروپە چەكدارییەكانی سەر بە حەشدی شەعبی و نزیك لە ئێران لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی بەغداد هاتە ئاراوە، دوای ئەو بۆردومانە موشەكییەی یەكشەممەی ڕابردوو كرایەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد.

لە كاردانەوەی ئەو هێرشەدا ژمارەیەك گومانلێكراو دەستگیركران كە یەكێكیان بەرپرسێكی عەسائیبی ئەهلی حەق بوو، بەهۆیەوە ئەو گروپە ڕۆژی هەینی ژمارەیەك لە چەكدارانی خۆی لە بەغداد بڵاوەپێكرد و چەند پەیامێكی هەڕەشە ئامێزیشی ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

هەروەك لەكاتێكدایە كە بەپێی ڕاپۆرتە ئەمریكییەكان دوای ئەو هێرشە، كە بە توندترین هێرشی سەر باڵیۆزخانەكە لە 10 ساڵی ڕابردوو دادەنرێت، دۆناڵد ترەمپ چەند ئەگەرێكی بۆ هێرشكردنەسەر ئامانجە ئێرانییەكان بەر لە جێهێشتنی دەسەڵاتەكەی تاوتوێكردووە، لەكاتێكدا ئەگەر ئێران دەستپێشخەری بكات لە پەلاماردانی هەر ئامانجێكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ناوچەكەدا.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: ڕێکارەکانی یاسادانان بۆ پرۆژەیاسای بودجە 20 بۆ 30 ڕۆژ دەخایەنن

بابەتی دواتر

ئیشبیلیە 2 - 0 ڤیاڕیاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share