وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی دەدات بە ئێران كە وڵاتەكەی وەڵامی یەكلاكەرەوەی دەبێت بۆ هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، “ئەمریكا نایەوێت بكەوێتە ململانێ لەگەڵ ئێران و ناشمانەوێت ئەم شەڕە پەرەبستێنێت كە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا هەیە، بەڵام ئەگەر ئێران هێرشبكەنە سەر كارمەندانی ئەمریكا لە هەر شوێنێك ئەوان بەرگریی دەكەین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، ” لە ئەگەری هەر هەنگاوێكی ئێراندا بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە وەڵاممان دەبێت”.