فەرەنسا.. 300 رێپێوان هاوكاتی جەژنی كرێكاران ئەنجامدەدرێت

دەیان هەزار فەرەنسی ئەمڕۆ بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا كرد كە هاوكاتی جەژنی جیهانیی كرێكاران بۆ رەتكردنەوەی یاسای نوێی خانەنشینی ئەنجامدەدرێت.

لە پاریس-ی پایتەخت خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی (ناسیون) كۆبوونەتەوە و چەندین دروشمیان بەرزكردووەتەوە كە تیایدا بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 بۆ 64 ساڵ رەتدەكەنەوە.

خۆپیشاندەران كە لە 300 شوێنی جیاجیای وڵاتەكەوە كۆدەبنەوە داواش لە حكومەت دەكەن لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە كە ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆك پەسەندیكردووە سەرەڕای ناڕەزایەتییەكی میللی بەرفراوان لەسەری.

بەهۆی رێپێوان و خۆپیشاندانەكانەوە چاوەڕوان دەكرێت كەرتەكانی فڕۆكەوانی و هێڵی ئاسنین رووبەڕووی پەككەوتن یان خاوبوونەوە ببنەوە.

لەسەر ئاستی ئەمنیش پۆلیسی فەرەنسا زیاتر لە 12 هەزار كارمەندی كۆكردووەتەوە، ئاشكراشیكرد كە درۆن بەكاردەهێنێت بۆ چاودێریی زیاتر، بەتایبەت بۆ سنووردانان بۆ كاری تێكدەرانەی چاوەڕوانكراو.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە مەترسییەکی کەمپی هۆل دەدرێت

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە دۆسیەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە کەسانی ناشایستە هەڵدەدرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share