وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەهۆی پڕۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە”.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، “بەهۆی پڕۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر، لە رۆژانی 27 تا 29ی ئەم مانگە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە”.
ئاماژە بەوەش دەکات، “لە ماوەی پڕۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەکە بۆ 250 پێ سێجا کەمدەبێتە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت”.
ئەو وەزارەتە دەشڵێت، “هەوڵدەدەین لەو دوو رۆژەدا کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت”.