لە هێرشێكی داعشدا لە سنووری جەلەولا هاوڵاتییەك كوژرا

یەكێكی دیكەش بریندارە

چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆ سەر گوندێكی سنوری ناحیەی جەلەولا ئەنجامدا و بەرپرسێكی ئاسایش دەڵێت، هاوڵاتییەك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی كوڵەجۆ ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەمشەو ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندی ئوم حونتە لە سنووری ناحیەی جەلەولا.

وتیشی، “چەكدارەكان چوونەتە ناو گوندەکەوە و شەڕ و پێکدادان ڕویداوە، لە ئاكامدا هاوڵاتیەک بەناوی (ع. ف) کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە”.

بەپێی وتەی بەرپرسەكەی ئاسایش شەڕ لە گوندەكە درێژەی هەیە.

بابەتی پێشتر

ئێستا دەقی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی FBI بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاشکرا دەکات کە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا تەقیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
Total
0
Share