كامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامێكی دیكەی هەولێر دەخرێتەكار

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لە شەقامی 150 مەتری دەخرێنەكار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران رایگەیاند، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر رێگاوبانەکان و، پابەندکردنی شوفێران بە رۆیشتن بە خێرایی دیاریکراو، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی یەكەم تا كاتژمێر 12ی پێنجشەممەی داهاتوو 2ی تشرینی دووەم، سەرجەم کامێرا خاڵ بۆ خاڵەکانی چاودێریی خێرایی لەسەر شەقامی 150 مەتریی خێرا وەك تاقیكردنەوە بەکاردەخرێت.

دەشڵێت، لە دوای ئەو بەروارەوە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕەویی.

بابەتی پێشتر

 تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share