كۆمسیۆن وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرد.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆن بڕیاریدا دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1ی تشرینی دووەمی داهاتوو (سێشەممەی داهاتوو) دەستپێبكات.
ئەوەشی وت، دوا وادە بۆ راستاندن و پەسەندكردنی كاندیدان رۆژی 31ی ئەم مانگە دەبێت.
بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامبدرێت.