تەقینەوەیەكی سەرچاوە نادیار بینایەكی بەتەواوی داڕووخاند

بینای چێشتخانەیەك لە ناوچەی چادرییەی بەغداد داڕووخا بەهۆی تەقینەوەیەكەوە كە هێشتا سەرچاوەكەی نادیارە.

تەقینەوەكە لە شەقامی وەزیران-ی ناوچەی چادرییە لە بەغداد ڕوویدا و بووەهۆی ڕووخانی بینای چێشتخانەی لەیلا.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاند، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە بەهۆی گرفتێك لە سیستمی غازدا ڕوویداوە”.

وتیشی، زۆرینەی كرێكارانی چێشتخانەكە كاتی ڕووداوەكە لە شوێنی چێشتلێناندا بوون، تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوون بۆ گەڕان و ڕزگاركردنیان.

سەرچاوەكە، وەك ئەوەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی فریاكەوتن تائێستا سێ برینداریان دەرهێناوەتەوە.

لای خۆیەوە بەرگریی شارستانیی بەغداد ڕایگەیاند، هێشتا كەسانێك لەژێر داروپەردووە داڕووخاوەكانی چێشتخانەكەدا ماون و تیمەكانیان هەوڵ بۆ دەرهێنانەوەیان دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
Total
0
Share