وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی رابردووی نەوت زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە و داهاتەکەشی زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی ئەیلولدا بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە داهاتەکەی 9 ملیار و 422 ملیۆن و 410 هەزار دۆلار بووە.

ئاشکراشیکرد، بە تێکڕا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 91.353 دۆلار بووە و بە 37 کۆمپانیای جیهانی فرۆشراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالم عیساوی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

سالم عیساوی یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونییەوە. سالم…
Total
0
Share