دارایی زانیاریی نوێی لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە ئاشكراكرد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت و ناردنی ئەو پارەیەش پێویستی بە چەند رێكارێكی بانكی هەیە كە ماوەی یەك بۆ دوو رۆژێكی دەوێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە عێراق دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی عێراق و یەكێك لە ئەگەرەكان بۆ دواكەوتنی ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە نەبوونی نەختینەیە كە ئاساییە ئەگەر یەك بۆ دوو رۆژێكیش دوابكەوێت بەو پێیەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و ئەو 700 ملیار دینارە رەوانەدەكرێت.

راشیگەیاند، ئەو 700 ملیار دینارە بڕەكەی كەم نییە هەر بۆیە پێویستی بە چەند رێكارێكی بانكی هەیە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان بانكەكان پارەكە دەنێرن.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناردنی ئەو دوو 700 ملیار دینارەی بڕیاری لێدراوە لەكاتی خۆیدا بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

هێرشكرایەوە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

بابەتی دواتر

ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە و قوربانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share