سەرۆك بافڵ لەگەڵ لێپرسراوی نوێی مەڵبەندەكانی راپەڕین و سۆراندا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ لوقمان وەردی، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی راپەڕین و خدر مستەفا، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سۆران كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن ئامادەیبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی ئەرك و بەرپرسیارێتیی كاری رێكخراوەیی و ئۆرگانەكانەوە هەڤاڵانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، “دەڤەرەكانی باڵەكایەتی، سۆران، رەواندز، حاجی ئۆمەران، برادۆست، هەریر و شەقڵاوە، پشدەر و بتوێن و راپەڕین قوربانیبەخش بوون و رۆڵیان لە شۆڕش و خەبات لەپێناو كوردستاندا مایەی شانازییەوە و بەپێزانینەوە ناوی خەڵكی ئەو ناوچانە دەهێنین، لای یەكێتی ئەم سنوورانە گرنگی تایبەتیی خۆی هەیە و پێویستە خزمەتی زیاتریان بكەین، ئەركی مەڵبەند و ناوەندەكانی یەكێتییە لە خزمەت خەڵكە تێكۆشەرەكەی ئەو دەڤەرانەبن و كەموكوڕییەكان چارەسەربكەن.

لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ هەڤاڵان خدر مستەفا و لوقمان وەردی لە ئەركی نوێیاندا خواست و هەموو پشتگیری و پشتیوانییەكی بۆ راپەڕاندنی ئەرك، بەرپرسیارێتییەكانیان و خزمەتكردنی خەڵكی سنوورەكانی راپەڕین و سۆران دەربڕی.

لە بەرامبەردا لێپرسراوانی مەڵبەند راپەڕین و سۆران سوپاسی پشتیوانییەكانی سەرۆك بافڵیان كرد و دووپاتیانكردەوە، “وەك هەمیشە و یەكێتییانە لە خزمەتی گشتی و ناوچەكەیان دەبن و پابەند بە سیاسەتی نوێی یەكێتی ئەركەكان لە خزمەتی خەڵكدا رادەپەڕێنن”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا داوایەك لە عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share