هیچ یاریزانێک لەو شەش یاریزانەى پێکانیان هەیە بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی بەرشلۆنەیان نەکردووە، بۆیە سەرجەمیان بۆ یارییەکەى شاختار دوورخراونەتەوە.
هەریەک لە یاریزانان پێدری و لیڤاندۆڤسکی و کۆندی و سێرجی ڕۆبێرتۆ و دی یۆنگ و رافینیا بەشداری ڕاهێنانەکانیان نەکردووە.
چاڤی دەڵێت بۆ یاریی شاختار هیچیان یاریی ناکەن، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ پێموایە دوانیان دەگەڕێنەوە.
پیشبینی دەکرێت لیڤاندۆڤسکی و رافینیا بتوانن بۆ یاریی کلاسیکۆ بەشداری بکەن.
یاریی کردنی ڕۆبەرتۆ و کۆندی تا رادەیەکی زۆر ئاستەمە.
پێدری و دی یۆنگیش هەینی بڕیاریان لەسەر دەدەن.