ئەمڕۆ نەوت لە چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند شوێنێکی دیکە ئەو نەوتە وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەوت لە ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا دابەشدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستیپێکردووە و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتیان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزانی سلێمانی، لە 9 تا 23ی تشرینی یەکەم، بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوت بەسەر 64 هەزار و 260 خێزاندا دابەشکراوە.

بابەتی پێشتر

بەڵگەفیلمی "مام جەلال، سەرکردەی هەموو سەردەمەکان"

بابەتی دواتر

هۆکارە چاوەڕوان نەکراوەکانی سەرئێشە چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا دابەزیوە و یەك بەرمیل نەوت نرخەكەی لە نێوان 135…
Total
0
Share