هۆکارە چاوەڕوان نەکراوەکانی سەرئێشە چین؟

بەپێی توێژینەوەیەک هۆکارەکانی هەستکردن بە سەرئێشە زۆرە و یەکێک لە باوترین هۆکارەکان توڕەبوونە، هاوکات پێویستە لە دانیشتن بە شێوازێکی هەڵەش دووربکەویتەوە.

ماڵپەڕی دەیلی مێدیکەڵ ئینفۆ توێژینەوەیەکی لەسەر هۆکارە باوەکانی سەرئێشەی توند بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک لە هۆکارەکانی سەرئێشەی بەردەوام و توند دەگەڕێتەوە بۆ خەوتنی زۆر دوای ئەنجامدانی چەندین رۆژ کارکردن، بۆنمونە دوای 6 رۆژ کارکردن لە رۆژی پشووەکەتدا زۆرترین کات بخەویت.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، توڕەبوون یەکێکە لە هۆکارە باوەکان و ماسولکەکانی پشتی مل و پێستی سەرت گرژ دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە سەرئێشەیەکی توند، هەروەها دانیشتنی هەڵەش یەکێکە لە هۆکارەکان کە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشارێکی زۆر لەسەر ماسولکەکانی بەشی سەرەوەی پشت و مل و شان.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بۆنی پاککەرەوەکانی ناوماڵ هەندێک مادەی کیمیایی تێدایە کە دەبێتە هۆی سەرئێشەیەکی توند و لە داهاتووشدا کێشەی تەندروستی گەورەتر دروستدەکات، هاوکات خراپی کەشوهەوا ئەگەرەکانی تووشبوون بە سەرئێشە زیاددەکات و کاریگەریی لەسەر دەمارەخانەکان و کیمیایی مێشکدا هەیە، ئەوەش دەمارەکان دەوروژێنێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خۆڤاكسیننەكردن شاجوانی هۆڵەندا لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە

شاجوانی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات، لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە. دیلای ویلیمشتاین، شاجوانی هوڵەندا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی…
Total
0
Share