یادی رۆژی هەڵەبجە دیاریکرا

ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ‏دیاریکردنی رۆژی هەڵەبجە کۆبوونەوە، رۆژی 24ی مانگی ‌‏11ی هەموو ساڵێک وەکو یادی رۆژی هەڵەبجە دیاریکرا.

لە راگەیاندراوێکدا، راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ‏بڵاویکردەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ‏هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی جێگری ‌پارێزگار، له‌گه‌ڵ لیژنەی ‏تایبەت بە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵەبجە، یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ی ‏سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یەکە‌مین ڕۆژی هەڵەبجە ‏ئەنجامدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، رۆژی ‌‏24ی مانگی 11ی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی هەڵەبجە ‏دیاریبکرێت، ئەمەش لەبەرامبەر ئەوەی بەپێی سەرچاوە ‏مێژووییەکان، 24ی 11ی 1869 بەرواری دەستبەکاربوونی ‏یەکەم قائیمقامی هەڵەبجەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی ‏عوسمانییەکان”.‏

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە ‏بەوەشکراوە، “هەموو ساڵێک لەو یادەدا، کۆمەڵێک چالاکی ‏جۆراو جۆر بەڕێوەدەچن، ئەوەش بەمەبەستی نیشاندانی ‏جوانییەکانی هەڵەبجە و خستنەڕووی مێژووی دێرینی شارەکە”.

بابەتی پێشتر

ماسولکەکانی ڕانی بالدی هیلاک بوون

بابەتی دواتر

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share