پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری له ‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ به‌ناوی‌ وه‌رگرتنی‌ ڤیزای‌ نه‌خۆش ‌و‌ گه‌شتیاریی‌ وه‌رگرتبوو. 

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندن ‌و په‌یوەندییه‌كانی‌ بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، “خاوه‌نی‌ نووسینگه‌یەکی گه‌شتوگوزار دەستگیرکرا کە‌ به ‌فێڵ ‌و به ‌بیانووی‌ وه‌رگرتنی‌ ڤیزای‌ نه‌خۆش ‌و گه‌شتیاریی ‌‌و ڕێكخستنی‌ گه‌شته‌وه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلار (17 دەفتەر)ی له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ وه‌رگرتبوو”.

ئەوەشی خستەڕوو‌، “كه‌سوكاری‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ به‌فێڵ له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه‌ پاره‌یان لێ سه‌ندرابوو، سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییان كرد و سكاڵای خۆیان گه‌یانده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌‌ سلێمانی‌، دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ڕاسته‌خۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار”.

دەشڵێت، “سه‌ره‌نجام توانرا رۆژی 22ی 10ی 2023 تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌ و ‌ئێستا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن”‌.

بابەتی پێشتر

دوو یانە شەڕ لەسەر گراهام پۆتەر دەکەن

بابەتی دواتر

جواو فلێکس کەسی یەکەمی بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share