پەروەردەی هەرێم: پەیمانگەیەکی پیشەیی 5 ساڵی لە سلێمانی دەکەینەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پەیمانگەیەکی پیشەیی پێنج ساڵی لە سلێمانی دەکەینەوە کە خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزی دەبێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “پەیمانگەیەکی پیشەیی پێنج ساڵی دەکەینەوە لە سلێمانی کە خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، هەر مامۆستایەکی دەرچووی زمانی ئینگلیزی کە بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی هەبێت، دەتوانێت سیڤی خۆی بۆ ژووری ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردە بنێرێت تا 9ی 11ی 2023”.

دەشڵێت، “پاش هەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەو مامۆستایانە لەلایەن تیمێکی پسپۆرییەوە بڕیار لەسەر مامۆستایانی وەرگیراو دەدرێت و دەبێت سیڤییەکانیان بە شێوەی pdf بنێرن و وردەکاریشی تێدابێت”.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی

بابەتی دواتر

فشار لەسەر ئارتێتاى ڕاهێنەری ئارسیناڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share