سبەی نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەی لە چەند شوێنێك نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ دووشەممە نەوت لە سنووری قەزای شارباژێڕ لە چوارتا و گاپیڵۆن دابەشدەكرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ‌ پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری قەزای بازیان بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی…
Total
0
Share