فاتی گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەی

ڕۆژ بە ڕۆژ گەڕانەوەی فاتی بۆ یاریگاكان نزیكتر دەبێتەوە و یاریزانەكە بە باشی قۆناغەكانی چاكبونەوەی تێپەڕاندووە.

ئانسو فاتی توشی پێكانێكی قورس هات و بەهۆیەوە نزیكەی شەش مانگ لە یاریكردن دووركەوتەوە.

لە ئێستادا فاتی لە ژێر چاودێری پزیشكیدا ڕاهێنان دەكات و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی بەرشلۆنە.

بڕیارە بۆ ماوەی 15 بۆ 20 ڕۆژ فاتی بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان بكات پێش ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بەشداری یارییەكانی بەرشلۆنەی پێبكرێت.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بە تیمی پزیشكی وتووە تا بەتەواوی فاتی لە پێكانەكەی چاك نەبێتەوە، بەشداری هیچ یارییەكی پێناكرێت.

بابەتی پێشتر

مێسی نزیكە لەوەی بەسەرەكی یارییبكات

بابەتی دواتر

تا ئێستا مباپی داهاتووی یەكلایی نەبۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share