تین هاگ: کریستیانۆ بۆ جارێکیش ڕاستییەکەی پێنەوتم

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دووپاتیدەکاتەوە، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کریستیانۆدا نەبووە و بۆ جارێکیش پێی نەوتووە، کە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.

ڕاهێنەرەکەی هۆڵەندا بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە، “هەموو چاوپێکەوتنەکەی کریستیانۆم نەبینی، بەڵکو بەشێکیم سەیرکرد، ئێمە دەمانەوێت بەرەوپێش بچین، بەڵام وا دیاربوو کە ئەو نایەوێت بەشێک بێت لە پڕۆسەکە و دەیەوێت بڕوات، هەر یاریزانێک نایەوێت لە مانچستەر یونایتد بەردەوام بێت، پێویستە بڕوات، بێگومان دەیزانی دەرەنجامی چاوپێکەوتنەکە چی دەبێت.”

هەروەها دەڵێت، “هاوینی ڕابردوو یەکجار بەیەکەوە قسەمان کرد، پێیوتم، دوای حەوت ڕۆژی دیکە بڕیاری کۆتایی خۆمت پێڕادەگەیەنم، دواتر گەڕایەوە و وتی، دەمەوێت لێرە بەردەوامبم.”

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە سەرسامبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت بە لێدوانەکانی کریستیانۆ کاتێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێرس مۆرگان کردووە، هەروەها جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە شۆک بووە کاتێک یاریزانەکە بە (تۆڵک تی ڤی) ڕاگەیاندووە، هیچ ڕێزی ڕاهێنەر ناگرێت، بەوپێیەی پێشتر هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا ڕووینەداوە.

بابەتی پێشتر

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە<br> ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

چاوەڕوان نەکراو.. ئەم وەرزەی نۆیەر لەگەڵ بایرن کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share