وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی داهات و خەرجیی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی داهات و خەرجیی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023دا بڵاوكردەوە و دەشڵێت، “لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی كوردستان هەر شەش مانگ جارێك بڵاودەكرێتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای پەیڕەوكردنی شەفافییەت و لەپێناو جێبەجێكردنی سیاسەتێكی روون و ئاشكرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارنامەی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە بڕیاری وەزیری دارایی لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی كوردستان هەر شەش مانگ جارێك بڵاودەكرێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم داتا و زانیارییەكانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان وردبینی و پەسەندكراوە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچە رێكدەخرێتەوە

بابەتی دواتر

چێڵسی و ئارسیناڵ یەکسان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەلار بومەلەرزە روویدا

كەمێك پێش ئێستا سێ بومەلەرزە لە كەلار و دەوروبەری روویاندا و بەشێكی هاوڵاتییانی شارەكە هەستیان پێكردووە. ئاسۆ كەمال…
Total
0
Share