بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان دابینكراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیكترین مەڵبەند بكەن و ڤاكسینەكە وەربگرن.
لە راگەیەندراوەكەی تەندروستیی گەرمیاندا هاتووە، ڤاكسینەكە یەك ژەمە و ساڵانەیە، بۆ هەموو هاوڵاتییەك دەبێت، بە تایبەت بۆ كەسانی بە تەمەن و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یان ئەوانەی بە زۆریی تووشی پەتای ئەنفلۆنزا دەبن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، منداڵانی تەمەن شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەتوانن ئەو ڤاكسینە وەربگرن.