“ڕیکۆردشکێن” وردەکاری گرێبەستی نێوان لیڤەرپوڵ و نونێز

یانەی لیڤەرپوڵ بە تێچوویەکی خەیاڵی گرێبەستی لەگەڵ داروین نونێزی ئۆرۆگوایی واژۆ کردووە.

ڕۆژنامەی “ئابۆلا”ی پۆرتوگالی وردەکاری گرێبەستی واژۆکراوی نێوان یانەی لیڤەرپوڵ و یانەی بەنفیکا، تایبەت بە گواستنەوەی داروین نونێز ئاشکرا دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی “ڕێدز” بڕی 75 ملیۆن یورۆ بەشێوەی کاش پێشکەشی بەنفیکا دەکات، هەروەها بڕی 25 ملیۆنی دیکە دەخاتە سەر هەژمار بانکی یانە پۆرتوگالییەکە لە حاڵەتی بەدەستهێنانی خەڵاتە تاکە کەسی و بەکۆمەڵەکان.

لە ئەگەری یاریکردنی هێرشبەرەکەی ئورۆگوای بۆ 10 یاری، لیڤەرپوڵ 10 ملیۆنی دیکە پێشکەش دەکات، هەر کاتێکیش یاریزانەکە 60 یاری ئەنجامدا، جارێکی دیکە لیڤەرپوڵ 10 ملیۆن پێشکەش دەکات، لە ئەگەری بردنەوەی خەڵاتە تاکە کەسی و بەکۆمەڵەکانیشدا پێنج ملیۆنی دیکە لە هەژماری لیڤەرەوە دەخرێتە سەر هەژماری بەنفیکا.

بەو جۆرە تێچووی گواستنەوەکە دەگاتە 100 ملیۆن یورۆ و ڕیکۆردی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایک دەشکێنێت، کە 80 ملیۆن یورۆ بووە.

بابەتی پێشتر

ئۆكرانیا گیانلەدەستدانی 24 منداڵی بەهۆی بۆردوومانەكانی ڕوسیا لە ماریۆپۆل ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بۆ دروستکردنی خانوو و باڵەخانە لە گڵی مەریخ خشت دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لە کەریمەوە بۆ کەریم

نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا دانوستاندنیان لەگەڵ کەسانی نزیک و لێپرسراوی کارەکانی کەریم ئادیمی دەستپێکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی…
Total
0
Share