فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “ئامانجمان لە دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییانە و لەو شوێنانەی پێشتر كامێرای پۆینت تو پۆینت لە هەولێر خراوەتەكار یەك رووداوی هاتوچۆ تۆمارنەكراوە.
راشیگەیاند، ” لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە كامێرای پۆینت توو پۆینت لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر و كامێرای جێگیر لە شەقامی كۆیە دەكەونەكار”.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتیشی، “كاتێك شۆفێران زانیارییان هەبوو لەسەر كەوتنەكاری كامێراكان خۆیانی پۆینت تو پۆینت خۆیان و گیرفانیان سەلامەتبوون”.