ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

Soccer Football – Champions League Quarter Final First Leg – Liverpool v FC Porto – Anfield, Liverpool, Britain – April 9, 2019 General view of the ball before the match Action Images via Reuters/Carl Recine – RC1B64148C90

ئەمڕۆ سێشەممە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لە كیشوەری ئەوروپا دوو یاریی پاشكۆی پاڵاوتنەكان دەكرێن، هەردوكی كاتژمێر 9:45 خولەك بەڕێوەدەچن.

پۆڵەندا میوانداری سوید دەكات، لە نێوان لیڤاندۆڤیسكی و ئیبراهیمۆڤیچ یەكێكیان مۆندیال دەبینن.

پورتوگالیش ڕووبەڕووی مەكدۆنیا دەبێتەوە.

مەكدۆنیا یاریی ڕابردوو موفاجەئەی كرد و بەسەر پشتی ئیتاڵیا پەڕییەوە.

لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق دەبێت لە سوریا بباتەوەو چاوەڕیی یەكسان بون یان شكستی ئیماراتیش دەكات بۆ گەیشتن بە پاشكۆی دووەمی پاڵاوتنەكان.

لە كیشوەری ئەمریكای لاتینیش چوار هەڵبژاردە ڕاستەوخۆ سەركەوتون كە ئەوانیش ئەرجەنتین و بەرازیل و ئیكوادۆر و ئۆرۆگواین و سێ هەڵبژاردەش ڕكابەری لەسەر نیوكورسی دەكەن.

سێ هەڵبژاردەكە بریتین لە پیرۆ و كۆڵۆمبیا و چیلیی و هەرسێكیان ڕكابەری دەكەن بۆ ئەوەی یەكێكیان نیوكورسی قۆناغی دووەمی پاشكۆی پاڵاوتنەكان بگرن.

لە كیشوەری ئەفریقاش پێنج یاریی گەڕانەوەی پاشكۆی پاڵاوتنەكان ئەنجام دەدرێن.

بەهێزترینیان لە نێوان سەنیگال و میسڕ دەبێت كە یاریی رابردوو میسر یەك بە سفر یارییەكەی بردەوە.

 

 

پاڵاوتنەكانی ئەوروپا:

پۆڵەندا – سوید  9:45

پورتوگال – مەكدۆنیا 9:45

پاڵاوتنەكانی ئاسیا:

ژاپۆن – ڤێتنام 1:00

ئێران – لوبنان 2:30

ئیمارات – كۆریای باشور 4:45

سوریا – عێراق 4:45

عومان – چین 7:00

سعودیە – ئوسترالیا 9:00

پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین:

چیلی – ئۆرۆگوای 2:30

پیرۆ – پاراگوای 2:30

فەنزوێلا – كۆڵۆمبیا 2:30

بۆلیڤیا – بەرازیل 2:30

ئیكوادۆر – ئەرجەنتین 2:30

پاڵاوتنەكانی ئەفریقا:

نایجیریا – غانا 8:00

سەنیگال – میسڕ 8:00

تونس – مالی 10:30

مەغریب – كۆنگۆ 10:30

جەزائیر – كامیرۆن 10:30

بابەتی پێشتر

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە گردبوونەوە

بابەتی دواتر

پێش یارییەكەی مەكدۆنیا، ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share