هەرێم كەمال ئاغا: حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكات”.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە دوا سەردانی شاندی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران باس لە لیستی مووچە و میلاكات دەروازە سنوورییەكان و داهاتەوە كراوە كە هەردوولا كۆكبوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكات و ئومێدەوارین لەم ماوەیەدا كێشەكان چارەسەربكرێن و نابێت چیتر مووچەخۆران باجی هیچ ناكۆكییەكی سیاسی بدەن.

بابەتی پێشتر

شێوازی جێبەجێكردنی رێنماییەكی بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

كۆچەر جەمال: ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share