ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سالم كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەسێكی برینداركرد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سالم” سەهۆڵەكە” كۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندگرۆزەر لە ئەندەرپاسی شەهید رەئووف بەگ بە ئاراستەی شەقامی سالم” سەهۆڵەكە” رۆیشتووە و كۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەو كەسە تەندروستی جێگیرە و تیمەكانمان هێڵكارییان بۆ رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاراستەی مامۆستایان دەكات

بابەتی دواتر

ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: لە هەر شوێنێکی جیهانن وریای خۆتانبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە

لەماوەی 12 كاتژمێری رابردووی ئەمڕۆدا زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی بارانبارینی…
Total
0
Share