بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت
پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە داوای گواستنەوەی زیندانییەکان لەپێناو پاراستنی مافەکانیانە لە سلێمانی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە تیمی پارێزەرانی ئەو زیندانییانە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار و ڕای گشتییان کردووە ئاشکرایان کردووە، ” لەناو چاکسازیی گەورانی ھەولێر سزا لەسەر گیراوانی بادینان و مانگرتووەکانی تر بەردەوامە، بۆیە لەبەر پاراستنی دۆخی تەندروستییان و وەکو پرسێکی مرۆڤایەتی داواکارین زیندانییانی بادینان مانگرتنەکەیان بشکێنن، بۆ پاراستنی مافەکانیان ڕەوانەی چاکسازیی سلێمانی بکرێن”.

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، ڕێگربن لە سزادانی زیندانیانی بادینان و وەک پرسێکی یاسایی و بەپێی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

تیمی پارێزەران چەند خاڵێکیان خستووەتەڕوو کە بریتیین لە:

یەکەم: پێویستە ڕێکارە ئیدارییەکان بۆ گواستنەوەی زیندانیانی بادینان بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی بکرێت، کە داواکەیان پێشکەشی بەرێوەبەرایەتیی چاکسازیی ھەولێر کردووە، ئەمەش مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە.

دووەم: بە حوکمی ئەوەی ئەو لایەنە سیاسیەی لەپشت سزادانی زیندانیانی بادینانە لە ھەولێر بەسەر ھەموو دامەزراوەیەکدا زاڵە، دەیان جار ئەو گیراوانە سزادراون، بێ بەشکراون لە چەندین مافی سەرەتاییان.

سێییەم: بە بیانوی جیاواز و نا مەنتقی ڕێگێری لە پارێزەران و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوەی دیکە دەکرێت سەردانی سزادراوانی بادینان بکەن.

بابەتی پێشتر

شەوی ڕابردوو بایدن چی بە كازمی وتووە؟

بابەتی دواتر

لێدوانی تین هاگ لەسەر كڕینی یاریزان و داهاتووی ڕۆناڵدۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share