ئەڵمانیا مانەوەی هێزەكانی لە عێراق بۆ ساڵێكی دیكە درێژكردەوە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە 560 دەنگ ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق درێژكردەوە.

ئەڵمانیا 250 راوێژكاری سەربازی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و ئەمڕۆ بڕیاریدا بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق درێژبكاتەوە.

ئەری ئەو هێزانەش لە هەرێمی كوردستان و عێراق راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكەن و هەمانكاتدا هاوكاریی حكومەتی هەرێم دەكەن لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share