لەبارەی بوونی دراوی ساختە لە مووچە روونكردنەوە دەدرێت

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی بۆ كاروباری کارگێریی، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران و دەڵێت، “دراوی ساختە لە مووچەدا نییە و ئەوەی كە هەیە زیاتر لە بازاڕەكاندا بەدیدەكرێت نەك مووچە”.

ئەمشەو وەزارەتی دارایی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ماوەیەكە دراوی ساختە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا زیادیكردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتییان دەكات زیاتر چاوكراوە بن لە كاتی مامەڵەكردن بە جۆرەكانی دراو تا تووشی زیان نەبن.
عەبدوڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی بۆ كاروباری کارگێریی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو مووچەی تەندروستیمان دابەشكردووە هیچ گرفتێك لە مووچەكەدا نەبووە و هیچ فەرمانبەرێك پەیوەندی نەكردووە كە كێشەی لە مووچەكانیاندا هەبێت ئەو حاڵەتەی كە باسدەكرێت لە بازاڕدا زیاتر روودەدەن نەك لە مووچەی مووچەخۆران”.

بەرپرسەكەی تەندروستیی جەختیكردەوە، “ئێمە مووچەمان لە بانك و وەزارەتەوە بۆ دێت و هیچ گرفتێكی لەو پارەیەدا نییە كە دەدرێتە مووچەخۆران”.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

بابەتی دواتر

ناپۆلی 3-0 کریمونێزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سنووری شارباژێڕ بۆردومانكرا

قایمقامی قەزای ماوەت ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی كوێرەكانی كە بەشێكە لە چیای ئاسۆس بۆردومانكراوە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.…
Total
0
Share