ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولدا لە هەر کاتژمێرێکدا لە عێراق هەشت خێزان لەیەکتر جیابوونەتەوە و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
بەپێی ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەری، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا 17 هەزار و 634 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراون و پێنج هەزار و 462 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.
ئاشکراشیکرد، 182 حاڵەتی جیابوونەوە رۆژانە لە عێراق تۆماردەکرێت کە بە نزیکەی هەشت حاڵەت دەکات لە کاتژمێردا.