مێسی و ڕامۆس واتا 17 ملیۆن یورۆی بەهەدەردراو !

سەرەڕای بەشدارینەکردنیان لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس 17 ملیۆن یورۆ مووچەیان وەرگرتووە.

پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا سوودێکی ئەوتۆی لە ڕامۆس و مێسی وەرنەگرتووە، هۆکارەکان زۆرن، زۆرینەیان پەیوەندیدارن بە پێکان و هەندێکی دیکەشیان بابەتی ئامادەبوونی جەستەیی و هونەری و یاسایی.

ڕامۆسی تەمەن 35 ساڵ، تەنها دوو یاری بۆ پاریس کردووە، بەرامبەر سانت ئیتیان و لۆریان، لە دووەمیاندا کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە، لەڕووی داتا-شەوە هیچ گۆڵێکی نەکردووە و نەڕەخساندووە، هیچ یارییەکی چامپیۆنزلیگیشی نەکردووە.

بەپێی بۆندی واژووکراو، ڕامۆس ساڵانە 21 ملیۆن یورۆ مووچە بەدەستدەهێنێت (50 هەزار یورۆ ڕۆژانە)، لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوەکاندا 10.5 ملیۆن پاداشتی بۆ تەرخاندەکرێت، لە بەرامبەردا 134 ڕۆژ بەهۆی پێکانەوە لەسەر کورسیی یەدەگ بووە و لەو ماوەیەشدا 7.7 ملیۆن یورۆی وەرگرتووە.

لە بەرامبەردا، لیۆ مێسی لە 16 یاریی سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکاندا تەنها شەش گۆڵی کردووە.

ئەفسانە 34 ساڵەکە بەهۆی پێکان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی 46 ڕۆژ بەشداریی هیچ چالاکییەکی نەکردووە، لەو ماوەیەشدا یانەی پاریس سان جێرمان بڕی 9.2 ملیۆن یورۆ مووچەی بۆ یاریزانەکە تەرخانکردووە.

بە هەردوو یاریزانە ناودارەکە، لە سەرەتای وەرزەوە تاوەکو ئێستا بڕی 17 ملیۆن یورۆ داهاتیان لە پاریس سان جێرمان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی ئەوتۆیان بە یانەکە نەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند بۆ هالاند: خۆت یەکلاییبکەرەوە

بابەتی دواتر

ناسنامەی نۆ تەرمی سێ بەلەمە نوقمبووەكەی كۆتایی ساڵی ڕابردوو یەكلابوونەتەوە و ‏كوردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک…
Total
0
Share