وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ئامانجمانە ئەمساڵ بگەینە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، بە جێبەجێکردنی پلانی وەزارەتەکەیان، ئەمساڵ عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا.

محەمەد خەزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەو بەروبوومانەی لە پلانیاندایە پەرەیپێبدەن بەرهەمە کشتوکاڵییە جۆراوجۆرەکانن، واتە سەوزە و میوە بە بڕی یەک ملیۆن دۆنم، جۆ بە بڕی 200 هەزار دۆنم، جگە لە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆنم گەنم.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پلانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا و ئەنجومەنی وەزیران دەنگیداوە بە هەناردەکردنی بەرهەمی زیادەی ساڵی رابردوو کە بە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک تۆن، مەزەندەدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی لەبارەی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

دادگای فیدراڵی مافی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە پەرلەمانی عێراق سەندەوە، كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیشی بە نایاسایی دیاریكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

له‌ سبه‌ینێوه‌ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ تاوه‌كو سێ ڕۆژ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌. فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق…
Total
0
Share