لەسەر دۆسیەیەكی دزی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی دزینی ئۆتۆمبێلێك رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێدزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێك كه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌ یاسای‌ سزادان داواكراو بوو، لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

دەشڵێت، دەستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا كه‌ له‌جۆری‌ (پیكاب)ه‌.

بابەتی پێشتر

16ی ئۆكتۆبەر<br> "عینادی سیاسی" لەدەستدانی لەسەدا 51ی خاكی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

بایدن و سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share