هەنگاوێكی نوێ بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغداد دەنرێت

پەرلەمانتارێك دەڵێت، 20 ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆی 25 ئەندام واژوویان لەسەر داوای گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغداد كردووە و دەشڵێت، سودانی رایگەیاندووە ئەو بڕگەیە لە یاسای بودجە هەمواربكرێت ئامادەن جێبەجێی بكەن.

یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لە كۆی 25 ئەندامی لیژنەی دارایی 20یان واژوویان كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە رێكارەكانی هەمواری یاساكە بۆ ساڵی 2024”.

كیلابی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەوەشی ئاشكراكرد، “هەفتەی پێشوو سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقم كردووە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سودانی پێیراگەیاندین، ئەگەر ئێوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدەن وەك بڕگەیەك لە هەمواری یاسای بودجەی 2024، ئێمەش یاساكە جێبەجێ دەكەین بۆ ئەوەی پارەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دابینبكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەشدەكات، ئەو هەوڵەیان پاش سەردانێكی شاندێكی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێكردووە و داواكردنی گواستنەوەی مووچەش گەیشتووەتە زیاتر لە 250 هەزار كەس.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی یەكەمە دانەمەزراوەكان دەرچوو

بابەتی دواتر

شۆفێرێک پسوڵەی سەرپێچیی هاتوچۆی بە بڕی 1.4 ملیۆن دۆلار پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جووتیاران

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەو جووتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی…
Total
0
Share