بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە منداڵە كەركوكییەكە كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەباس سالار، ئەو منداڵە کەرکوکییە کرد کە دوای نەخۆشکەوتنی داوای بەهاناوەچوون و بینینی سەرۆک بافڵ-ی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی پێشوازییەکی گەرمی لە خانەوادەکەی کرد، جەختیشیکردەوە دەباشان ماڵی هەموو کوردێکە و ئێمە خۆمان بە خزمەتکاری هەر کەسێک دەزانین کە پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانیی ئێمە بێت.

لەبارەی نەخۆشی و داواکارییەکانی عەباس سالار، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین و لەهەر وڵاتێک پێویستی بە چارەسەر بێت، پێکەوە بە هەماهەنگی هەموو هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی کاکە عەباس دەنێین.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا دژی کەمکردنەوەى سزاى ناچۆ هاتنە دەنگ

بابەتی دواتر

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی یەكەمە دانەمەزراوەكان دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share