چەند بەنداوێكی هەرێمی كوردستان سەرڕێژبوون

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 19 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە و چەند بەنداوێكیش سەرڕێژبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 24 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاویان هەبووە، لەو بڕە 19 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە و بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانیش سەرڕێژبوون.

وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكرایكردووە، “ئاستی ئاو لە چوار بەنداوە تازەکەی چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس کە لە کۆتایی ساڵی 2022ـدا تەواوبوون بە رادەیەکی باش زیادیکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم مۆنیومێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت”ی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی كردەوە، كە یادی ئەو…
Total
0
Share