بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سلێمانی و دەوروبەریشی دابەشدەکرێت.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە 9 ی ئەم مانگەوە دابەشکردنی نەوت لەو ناوچە شاخاوییانە دەستیپێکردووە کە ساڵی پار لێیاندابەشنەکراوە و تا ئێستا پێنج ملیۆن و 789 هەزار لیتر نەوت لە سنووری پێنجوێن و سەیدسادق و ناحیەکانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشکراوە.
ئاشکراشیکرد، “لە ئایندەیەکی نزیکدا نەوت لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریشی دابەشدەکرێت”.
باسیلەوەشکردووە، “سەبارەت بە دابینکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری نەوت کراوە و پێویست ناکات هیچ فراکسیۆنێک و لایەنێکی سیاسی موزایەدەی بەسەرەوەبکات”.