کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران هەیە کە هەورەتریشقەی لەگەڵدایە و خێرایی با زیاددەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تاوە باران کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری بەهێزتر

دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و لەئەنجامی بەرزبوونەوەی کەمێک خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە”.

باسیلەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نمیچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share