قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت، ” هاووڵاتییانی سنوورەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە سبەینێ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات”.
لە بارەی دابەشکردنی نەوتەوە قائیمقامیەتی قەزای رانیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنوورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە سبەینێ کە دەکاتە رۆژی 16ی تشرینی یەکەم پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوورەکەمان دەستپێدەکاتەوە”.
دەشڵێت، “ئەو هاووڵاتییانەی ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی نەوتی ئەمساڵیش دەکرێت”.