ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر جلوبەرگی نەشتەرگەری دەفرۆشرێت و وەزیری تەندروستیش ئاگادارە.

عەباس محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “ماوەیەکە لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر سێتی جلوبەرگی ژووری نەشتەرگەری دانراوە پێویستە نەخۆش لەسەر پارەی خۆی بیکڕێت”.

باسیلەوەشکرد، عەیبەیەکی گەورەیە نەخۆشخانەی حکومی ئاوا بێئەرزش بکرێت و وەک مارکێت سەیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، وەزیری تەندروستی ئاگاداری ئەم دۆخەیە و هەر ئەو هۆکارەیە کە کەرتی تەندروستی بەم شێوەیەی لێهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share