هۆکاری ئاگری شووقەکەی نەورۆز سیتی ئاشکراکرا

ئەو ئاگرەی لە یەکێک لە شووقەکانی نەورۆز سیتی کەوتەوە کۆنتڕۆڵ کرا، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، جگە لە زیانە ماڵییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبوو”.

لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی وتەی خاوەنی ماڵەکە، هۆکارەکە گڕگرتنی سپلێتێک بووە کە شۆرتی کردووە، بەڵام لێکۆڵینەوەی ئێمەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

ئەمڕۆ لە نهۆمی 12ی شووقەکانی نەورۆز سیتی لە شاری سلێمانی، ئاگر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد. نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى…
Total
0
Share