وەزارەتی پلاندانانی عێراق: سەرژمێریکردن هەموو عێراق دەگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، “ئەو پلانەی بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێریی هاووڵاتییان داڕێژراوە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زۆر باشمان هەیە”.

عەبدولزەهرا هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هەماهەنگییەکی باشمان لەگەڵ دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەوان ئەندامن لە لیژنەی باڵای سەرژمێریکردن، هەروەها هاوبەشن لە هەموو ئەو لیژنانەی کە ئێمە پێکیدەهێنین، هاوکاری و کۆبوونەوەی بەردەوامیشمان هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو پلانەی بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێرییەکە داڕێژراوە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و هیچ شوێنێک بەدەر ناکرێت بە هەرێمی کوردستان و کەرکوکیشەوە”.

بڕیاربوو وەزارەتی پلاندانان سەرژمێری دانیشتووان کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدات، بەڵام بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو دوایخست، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

دواین سەرژمێری کە عێراق ئەنجامیداوە لە ساڵی 1997 بووە کە هەرێمی کوردستانی تێدا نەبووە، هاوکات پێشتر هەر دە ساڵ جارێک سەرژمێرییەکی گشتی دانیشتووان ئەنجامدەدرا.

بابەتی پێشتر

ناتۆ هێزەکانی لە عێراق زیاتر دەکات

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی بۆ مامۆستایان: دەوامی خوێندن دەستپێبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share