کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێن چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان نەیخوێندبووەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 1 ی ئەم مانگەوە دەستمانکردەوە بە وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان نەیخوێندبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی دەوامی رۆژی 10 ی تەمموز کۆتایی بە پرۆسەکە دێت و ئەو کەسانەی تا ئەو کاتە پەنجەمۆرەکانیان وەرنەگیراوەتەوە ئەو مافەیان نامێنێت.

بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو پرۆسەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی پڕۆژەكانی بونیادنان و نوێكردنەوەی رێگاوبانەكان دەدات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی پلان و پرۆژەكانیان بۆ بونیادنانی رێگاوبانەكان و قیرتاو و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان دەدات.
Total
0
Share