نوێنەری ئینتەر و ڤێلانس لە مەدریدن

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرگای فرۆشتنی بە ڕووی یانە خوازیارەکانی مارکۆ ئاسینسیۆ و ناچۆ فێرناندێزدا کردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو یانەی گەورە هاتوونەتە سەرهێڵ.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە نوێنەری ئینتەر میلان سەبارەت بە گواستنەوەی ناچۆ فێرناندێز لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستی بە دانوستاندن کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ئەستۆن ڤێلا سەبارەت بە گواستنەوەی مارکۆ ئاسینسیۆ دەرگای گفتوگۆکردنی بە ڕووی ڕیاڵ مەدرید-دا کردووەتەوە.

ناچۆ و ئاسینسیۆ لە هاوینی 2023 گرێبەستەکانیان کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە ئامادە نەبوون بە هەمان مەرج و بڕگەکانی ڕابردوو گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانەی شاهانە دەرگای گواستنەوەی بە ڕوویاندا کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆچیتینۆ بۆ ئیدارەی چێڵسی: ئەم یاریزانە چی دەکات لێرە؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە: بە دڵسۆزییەوە خزمەتی پێشمەرگە بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share