بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە شۆفێرەكەی و سەرنشینێك گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/ پاتڕۆڵ) لە نزیك گوندی سێوەسەن وەرگەڕا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێك گیانیان لەدەستداوە.
هاتوچۆی كۆیە زانیاریی زیاتری لەبارەی ناسنامە و تەمەنی قوربانییانی رووداوەكە ئاشكرانەكردووە.