گەنجێك لەناو دەریاچەی دوكاندا خنكا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ لە كاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان خنكا.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 11:40 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ كە نیشتەجێی كەركوك بووە و بۆ گەشت و سەیران رووی لە ناوچەكە كردووە و لەكاتی مەلەكردنیدا لە دەریاچەی دوكان خنكاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا تەرمەكەی دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: گورزێكی گەورەمان بەركەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون بۆ…
Total
0
Share