بەغداد.. ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەی دەستیپێكرد

لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت لە ئێستاوە ئامادەكارییەكان بۆ خۆپیشاندانە بەرفراوانەكەی سبەینێ بۆ پاڵپشتیكردن لە فەڵەستین دەستیپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە بەغدای پایتەخت، ئامادەكارییەكان بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەینێ دەستیانپێكرد و لە ئێستاوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییان لە گۆڕەپانی تەحریر كۆبوونەتەوە و بەشێك لە هاوڵاتییانیش لەشارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە گەیشتوونەتە بەغداد تاوەكو سبەینێ بەشداریی لە خۆپیشاندانەكە بكەن.

بڕیارە لە خۆپیشاندانەكەی سبەی گۆڕەپانی تەحریردا لایەنگرانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش بەشداربن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share