نوێنەری هاتوچۆ لە قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پارككردنی سەرجەم جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی قەدەغەیە، هەر شۆفێرێكیش سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.
رائید دانا عوسمان نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی، لە قائیمقامیەت راگەیاندووە، “تیمەكانی هاتوچۆ و قائیمقامیەتی سلێمانی، دەگەڕێن و چاودێریی گەڕەك و كۆڵانەكان دەكەن، هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لە گەڕەك و كۆڵانەكان پارك كردبێت، سزا دەدرێت و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكە، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پارككردنی سەرجەم جۆرە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی قەدەغەیە، بە تایبەتی بارهەڵگری سووتەمەنییەكان (بەنزین، نەوتی سپی، گازوایل و غاز)، لەبەرئەوەی پارككردنی مەترسین بۆ سەر سەلامەتیی هاوڵاتییان، لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و تەقینەوەیاندا كارەساتی گەورە دروستدەكەن”.
دەشڵێت، “هەر شۆفێرێكی بارهەڵگر نەیتووانی بارهەڵگر یاخود تانكەرەكەی لە گەراجی گشتیش پارك بكات، دەتوانێت بارهەڵگر یاخود تانكەرەكەی لە گەراجێكی تایبەت لە پشتی عەلوە نوێیەكەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، یاخود لە تێرمیناڵی نوێی سلێمانی رابگرێت.