لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە كۆمپانیایەك بە تۆمەتی ساغكردنەوەی دەرمانی ساختە و ناتەندروست داخرا و رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، كۆمپانیاكە كاری تەنها گەیاندنە، بەڵام بەپێی چالاكیی خۆی كارینەكردووە.
د. باوان عەبدولڕەحمان، پزیشکی دەرمانساز و نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکان وتی، كۆمپانیاكە دەرمانی جۆراوجۆر، كە زۆرینەی (ئەعشاب)ە و لێی نووسراوە بۆ چارەسەری نەخۆشی (زەخت، شەكرە، قەڵەوی، زەعیفی و بەهێزكاری سێكسی) و نازانرێت دەرمانەكانی ناوی چی تیایە، فرۆشتووە و زۆربەیشی بە زەمان فرۆشراوە.
ئەوەشی وت، لە بنەڕەتدا دەرمان نین، بەڵكو تەواوكاری خۆراكیین و بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕەكاندا هەن، بەڵام نرخێكی زۆرتر فرۆشتوونیەتەوە بە شارەكانی دیكەی كوردستان و خوارووی عێراقیش.